Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ

  • Balen Salih

سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ

سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ

ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌قه‌ فۆلکلۆریه‌کان ئاماده‌ییه‌کی زۆریان هه‌یه‌ له‌ گۆرانیه‌کاندا هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ده‌قه‌ فۆلکلۆریانه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ ئاوازه‌ دێرینه‌کانی خۆیاندا ده‌گونجێن.

یه‌ک له‌ ئامێزگرتنی ئاوازێکی نوێی هاوچه‌رخانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌قێکی فۆلکلۆریدا ده‌شێت نه‌توانێت به‌ باشی لای گوێگری خۆی بمێنێته‌وه‌ و ئه‌و چێژه‌ی پێویسته‌ بیداتێ.

(شێرکۆ بێکه‌س) گه‌وره‌ شاعیری کورد له‌ وتارێکیدا ده‌ڵێت" هه‌موو شیعرێك شیعری‌ گۆرانی‌ نییه‌. هه‌موو شاعیرێكیش توانای‌ نووسینی‌ شیعری‌ گۆرانی‌ نییه‌، چونكه‌ به‌لای‌ منه‌وه‌ پێویسته‌ شاعیرو گۆرانی‌ ئاگایان له‌بنه‌ماكانی‌ زانستی‌ مۆسیقا بێت، یان ئه‌گه‌ر توانای‌ ژه‌نینی‌ ئامێرێكی‌ مۆسیقی‌ هه‌بێت، واته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ شیعری‌ گۆرانی‌ ده‌نووسێت كاره‌كه‌ی‌ كۆكترو جوانتر ده‌بێت."

(سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ) یه‌کێکه‌ له‌و شاعیرانه‌ی ناوێکی دیار بوو له‌ جیهانی شیعری لیریکدا، به‌ڵام له‌ ناکاو بڕیارێک ده‌دات که‌ چیی دی شیعر بۆ گۆرانی نه‌نوسێت.

پاشخانی ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رکه‌وت له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه و بۆ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌دات‌؟

ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رکه‌وتی شاعیر له‌ ده‌مێکدایه‌ هێشتاش هه‌ست به‌ که‌موکوڕی ده‌کرێت له‌ شیعری کوردیدا بۆ گۆرانی.

ئاوازی نوێ تا زیاتر له‌ هزری گوێگریدا بمێنێته‌وه‌ پێویستی به‌ وشه‌ی نوێ و هه‌ستی نوێ هه‌یه‌، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ده‌کرێت بپرسین ئایا ڕه‌وایه‌ موزیسیانێکی داهێنه‌ر له‌ ئێستادا په‌نا بباته‌ به‌ر تێکستێکی ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسراوه‌؟

شیعری‌ گۆرانی‌گه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌ن له‌وانه‌ سانایی و ساده‌یی، زمانێکی ڕه‌وان، په‌نا بردنه‌ به‌ر ڕسته‌ و ده‌سته‌واژه‌ی کورت، ئه‌مه‌ش به‌بێ گومان له‌ پێناو یه‌ک له‌ ئامێزگرتنێکی داهێنانه‌ی ئاواز و وشه‌کانن.

شیعره‌کانی (سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ) قوڵن و له‌گه‌ڵ پرسیاره‌ جوانه‌کانی ژیاندا له‌ بینایی خوێنه‌ریاندا ده‌که‌وێته‌ پیاسه‌کردن به‌ ئێواره‌ ئه‌رخه‌وانیه‌کاندا.

خۆم وەک دڕندەیەک دەنوێنم ،
ئا، ئەوها ......!
تا بچووکەکان سڵم لێبکەن پیش ئەوەی گەورەکانیان ....!
ئەوە هەر ماسییەک نییە وادەڵیت !
ڕەنگە نەهەنگێکی سەردەمی ئابڵوقەدانی بۆقەکان بێت !

له‌م وێنه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتی شاعیر له‌سه‌ر چه‌ند چه‌مکێک کار ده‌کات له‌وانه‌ (دڕنده‌، سڵ کردنه‌وه‌، ماسی.....) هه‌ر هه‌مووشیان له‌ وێنه‌یه‌کدا کۆ ده‌کاته‌وه‌ بۆ شکاندنی گه‌مارۆکان.

سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ

سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ

لای (سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ) نیشتیمان به‌رده‌وام ئاماده‌ییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام ‌ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ گله‌ییه‌کانی نه‌خاته‌ به‌رده‌م نیشتیمان و پێی نه‌ڵێت تۆ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه.

تۆ کە (دۆم) بیت
نیشتیمانت بۆ چییە !؟
نیشتیمان هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیە هەر بۆ قات و ریبات لەبەرانە،
ئەوان ژمارەی بۆ لێدەدەن
قۆڵی دەبڕن ،چاکی دەکەنەوە .
ناو هەناوی هەڵدەکەنن وکەوڵی دەکەن
گۆشت وپێستەکەی هەر بۆ خۆیانە .....

شیعری‌ گۆرانی‌گه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌ن له‌وانه‌ سانایی و ساده‌یی، زمانێکی ڕه‌وان، په‌نا بردنه‌ به‌ر ڕسته‌ و ده‌سته‌واژه‌ی کورت، ئه‌مه‌ش به‌بێ گومان له‌ پێناو یه‌ک له‌ ئامێزگرتنێکی داهێنانه‌ی ئاواز و وشه‌کانن.

له‌ به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا (سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

XS
SM
MD
LG