Accessibility links

شه‌مال بۆکانی: هاوپه‌یمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و پاکستان بوه‌ هۆکارێک ئێران به‌ چۆکدا بێ

  • Jani Diylan

Shamal Bokani

Shamal Bokani

پاش ساڵه‌ها وه‌کو ده‌ووترێت یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ سه‌خترین رێکه‌وتنامه‌ی چه‌ک له‌ مێژوودا، ئێران و وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان له‌ کۆتاییدا به‌ یه‌ک گه‌یشتن.

نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر شه‌مال مامزاده‌ بۆکانی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌م رێکه‌وتنه‌ شتێکی سه‌ره‌تاییه‌ و هێشتا له‌سه‌ر کاغه‌ز واژۆ نه‌کراوه‌ وه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا کاره‌کان ده‌بێ جێ به‌ جێ بکه‌ن وه‌ من دڵنیاشم به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و شتانه‌ بۆ جێ به‌ جێ نابێ و له‌ سه‌رکه‌وتنیشدا دڵنیا نییم. کاک شه‌مال هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێران تا راده‌یه‌ک توانیوه‌تی فرێوی پێنج وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان و ئه‌ڵمانیا بدات و به‌ تاێبه‌تی خودی ئه‌مه‌ریکا و کاتیان پێ بکوژێت و ئامانجه‌کانی خۆێ به‌ ده‌ست بهێنێ. کاک شه‌مال ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ و ده‌بێ ئاماژه‌ئ پێی بدرێ هاوپه‌ێمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌ تاێبه‌ت ئه‌وه‌ی پاکستانیان له‌گه‌ڵدایه‌ بوه‌ هۆکارێک ئێران به‌ چۆکدا بێ و ئه‌و خاڵانه‌ی بۆ دارێژراوه‌ په‌سه‌ند بکات".

XS
SM
MD
LG