ئێران و شه‌ش زلهێزی جیهان گه‌یشتنه قۆناغی کۆتایی وتووێژه‌کان بۆ ڕێککه‌وتنێکی کۆتایی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌کانی تاران. وتووێژکه‌ران له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌ک ڕێککه‌وتن و ده‌بێت تا کۆتایی مانگی 6 ڕێککه‌وتنی کۆتایی ئه‌نجام بده‌ن. شیکه‌ره‌وه ستائیشی ناوه‌ڕۆکی چوارچێوه‌که ده‌که‌ن به‌ڵام ده‌شڵێن کاری سه‌خت له به‌رده‌مدایه.
به پێی ئه‌م چوارچێوه‌یه ڕێگا ده‌درێته به پشکێنه‌ران هه‌ر کات بیانه‌وێت سه‌ردانی دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ئێران بکه‌ن و هه‌روه‌ها ئێران قائیل بووه به‌وه‌ی هه‌تا 15 ساڵی داهاتوو هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی تری پیتاندنی یۆرانیۆم دروست نه‌کات. له به‌رامبه‌ریشدا سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێڕان سوک ده‌کرێنه‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پام داکینس ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که