هه‌ندیک لایه‌نی به‌شدار بوو له شه‌ڕی ئازاد کردنی تکریت گرنگیان به ڕۆڵی هێزی هاوپه‌یمانان نه‌داوه که گوایه بوونه به ئاسته‌نگ به‌رامبه‌ر به ئازاد کردنی شاره‌که. ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌م بۆچوونه ڕاست نییه به دڵنیاییه‌وه حکومه‌تی عێراق هیچ ڕاگه‌یاندنێکی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه به‌ڵام ده‌کرێت له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێکی چه‌کداروه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه درابێت".
له وتووێژه‌که‌یدا که خالد فه‌تاح له‌گه‌ڵیدا سازی داوه به‌ڕێز ته‌ها ده‌شڵێت بابه‌تی تکریت و شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبی بووه به بابه‌تێکی سیاسی ده‌یانه‌وێت ڕۆڵی ئێران له شه‌ڕی دژی داعش دیار بکه‌ن.