سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی وڵاتی چین ئه‌مڕۆ هه‌ینی به به‌رتیل وه‌رگرتن و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ئاشکراکردنی نهێنیه‌کانی وڵاته‌که گوناهبار کراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ده‌ڵێن ژوو یۆنگکانگ گه‌وره‌ترین به‌رپرسه له ده‌یان ساڵی ڕابردوودا دادگایی بکرێت.
ژوو یۆنگکانگ ته‌مه‌نی 72 ساڵه و سه‌رۆکایه‌تی کۆمپانیای نیشتیمانی په‌ترۆلیۆم کردووه ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری هه‌بووه و هه‌روه‌ها سامانێکی زۆریشی کۆکردۆته‌وه له‌و ماوه‌یه‌ی به پۆسته جیاجیاکاندا تێپه‌ڕێوه تا گه‌یشتۆته پله‌ی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سیاسی پارتی کۆمۆنیستی چین که به ده‌سه‌ڵات ترین کۆمیته‌یه له وڵاته‌که‌دا.
له ڕاگه‌یاندنێکی کورت‌دا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئۆفیسی دادپارێزی گشتی چیندا نوسراوه "تاوانه‌کانی ژوو بۆته مایه‌ی زیانێکی زۆر له خه‌رجیه‌کانی بۆ خزمه‌تگوزاری گشتی دابین کراون."
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه تاوانه‌کان زیانێکی زۆری داوه له به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتیمانیه‌کانی چین و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان و ئه‌مانه‌ش کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
هێشتا ئاشکرا نییه که‌ی ده‌ست ده‌کرێت به دادگایی کردنی ئه‌م گه‌وره کاربه‌ده‌سته‌ی پێشووی چین و نه‌شزانراوه ئایا دادگاییکردنه‌که‌ی تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک کراوه ده‌بێت به‌هۆی باسکردن له نهێنیه‌کانی ده‌وڵه‌تی چین و هه‌روه‌هاش هه‌ستیاری دۆسێکه.
ئه‌گه‌ر هاتوو دادگا ژوو یۆنگکانگ تاوانبار بکات ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای مه‌رگ یان زیندانی کردنی هه‌تا هه‌تایی ده‌بێته‌وه.