وڵاتیانی کینیایی پرسه و ماته‌می خۆیان ده‌گێڕن پاش ئه‌و گه‌مارۆ یه‌ک ڕۆژیه‌ی ڕێکخراوی تێرۆریستی ئه‌لشه‌بابی سۆماڵی هیزانکۆیه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کینیای دابوو وه 147که‌سی تیادا کوژران به چوار هێرشبه‌ره‌که‌وه.
حکومه‌تی کینیا خه‌ڵاتێکی 220 هه‌زار دۆلاری داناوه بۆ هه‌ر زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ئه‌ندامێکی تری ئه‌لشه‌باب که په‌یوه‌ندی هه‌بووه به‌و هێرشه‌وه.
موحه‌مه‌د مه‌حمود کۆن‌و، پێشتریش ناوی له‌و لیسته‌ی حکومه‌تدا هه‌بووه که بۆ داواکراوه‌کان بووه و ئێستاش گومان وایه سه‌رۆکی ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستیه بێت که تایبه‌ته به ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ره‌کیه‌کان دژی کینیا.
ڕیکخراوی تێرۆریستی ئه‌لشه‌باب ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ی وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ک بووه له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌شکری کینیا له وڵاتی سۆماڵیا که بنکه‌ی ئه‌م توندڕه‌وه ئیسلامیانه له‌وێیه.
هێزه ئاسایشیه‌کانی کینیا بۆ ماوه‌ی 15 کاژمێر له شه‌ڕدا بوون دژی هێرشبه‌ره ئیسلامیه‌کان له زانکۆکه‌دا و توانیویانه 500 خوێندکار ڕزگار بکه‌ن به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر چوار هێرشبه‌ره‌که بکوژرێن.
حه‌سه‌ن شێخ موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی سۆماڵیا داوای هاوکاری زیاتری ئاسایشی کردووه له‌گه‌ڵ کینیادا و پرسه و مه‌خابنی خۆی ڕاگه‌یاندوه و ده‌ڵێت "هێرشه‌کانی ئه‌لشه‌باب به‌ربه‌ریانه‌ن و نیشانه‌ی پێویستیه بۆ له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵکێشانی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌کانی ئه‌لشه‌باب."