سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌ی و هاوپه‌یمانانی له‌گه‌ڵ دۆسـتانی به ڕێکه‌وتنێـکی مێژوویی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گه‌یشتوون که ئه‌گه‌ربێت و جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وا ڕێگه له ئێران ده‌گرێت ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی.
سه‌رۆک ئۆباما پاش نیوه‌ڕۆی پـێنجشه‌ممه له کۆشـکی سـپی وتارێـکی له‌م باره‌یه‌وه پـێشـکه‌شکرد دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
به‌ڕێز ئۆباما ڕێکه‌وتنه‌که‌ی وه‌ها ناودێرکرد که ئامانجه سه‌ره‌کیـیه‌کان به‌دی ده‌هێنێت. گوتی ئێران قایل بووه به سیسته‌مێـکی چاودێری بێ پـێشینه و هه‌روه‌ها ده‌رگا به‌سه‌ر ئێران‌دا داده‌خات که یۆرانیۆم بـپیتێنێت و له‌گه‌ڵیدا عه‌مباری یۆرانیۆمی پـیتێنراوی له‌گه‌ڵ ئامێره‌کانی سه‌نته‌رفیوجی بۆ یه‌ک له‌سه‌ر سێ که‌م ده‌کرێنه‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پاشان گوتی هه‌رگیز ڕێگه به ئێران نادرێت چه‌کی ناو‌کی دروسـتبکات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ورده ورده سزاکانی له‌سه‌ر لادبرێن. گوتیشی ئه‌گه‌ربێت و ئێران هه‌ر پـێشێلیـیه‌کی ڕێکه‌وتنه‌که بکات ئه‌وا سزاکان سه‌ر له‌نوێ ده‌سپـێنرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی وتووێژه‌کان هه‌تا مانگی شه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو به ورده‌کاری ڕێکه‌وتنه‌که بگه‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما جه‌ختی له‌وه‌ش کرد که به‌پـێی ڕێکه‌وتنه‌که پـشـکنه‌رانی ناو‌کی ده‌سه‌ڵاتێـکی بێ پـێشینه‌یان بۆ پشـکنین ده‌بێت له ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێران‌دا.
باسی له‌وه‌ش کرد که چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی باشترین ڕێگه‌یه بۆ ڕێگه‌گرتن له ئێران له‌وه‌ی بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی.
پاشان گوتی " سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی ئێران ئێمه ئاماده‌ین کاربکه‌ین له پـێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شماندا. ئه‌م چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنه بوار به ئێران ده‌دات بیسه‌لمێنێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشتیخوازانه‌یه و ئه‌وسا ده‌توانێت بێته‌وه نێو کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و خواسته‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌دی بهێنێت."
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی له‌وه‌ش کرد " ڕێکه‌وتنه‌که کۆتایی به که‌می متمانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات ناهێنێت" و نیکه‌رانیـیه‌کان ده‌مێنـنه‌وه له باره‌ی ڕه‌فتاری ئێران که پـشتیوانی لایه‌نگرانی ده‌کات ئه‌وانه‌ی ئارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێـکده‌ده‌ن. دووپاتیشی کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا وابه‌سـته‌یه به پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی که‌نداو و ئیسرائیل.