Accessibility links

دکتۆر ڕێواز فایه‌ق: هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوان ده‌کات په‌رله‌مان ئاماده‌کاریی هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێک‌

  • Balen Salih

دکتۆر ڕێواز فایه‌ق

دکتۆر ڕێواز فایه‌ق

سه‌رۆکه‌کانی فراکسیۆنه‌کان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌ بۆ تاووتوێ کردنی پرسی ئاماده‌کردنی ده‌ستوری هه‌رێم بۆڕاپرسی.

دکتۆر ڕێواز فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسی پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی 21 ئه‌ندامی باسکراوه‌ که‌ ئه‌رکی ئه‌م لیژنه‌یه‌ ئاماده‌کردنی به‌رنوسی ده‌ستوره‌ بۆ ڕیفراندۆم له‌سه‌ری، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت تا کاتی ئه‌م وتووێژه‌ش هێشتا فراکسیۆنی زه‌رد (پارتی دیموکراتی کوردستان) ئاماده‌ نییه‌ واژۆی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی بکات تا پڕۆژه‌ یاساکه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ وتووێژکردن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح دکتۆر ڕێواز ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌ وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمدا ده‌خوێندرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ هاوهه‌ڵوێستیه‌ک هه‌یه‌ (تا ئێستا) تا سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمدا سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی بێت نه‌ک سه‌رۆکایه‌تی و ده‌ڵێت ته‌نها پارتی دیموکراتی کوردستان نه‌بێت ده‌خوازێت به‌رنوسه‌که‌ی ده‌ستور به‌بێ هیچ گۆڕانکاریه‌ک بخاته‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌.

دکتۆر ڕێواز ده‌ڵێت تا ئێستا سیناریۆکانی پارتی بۆ ده‌ستور و بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی نه‌زانراوه‌ و ده‌شڵێت هه‌ر فڕوفێڵ و پینه‌وپه‌ڕۆیه‌ک بۆ ده‌ستکاری کردنی یاساکانی هه‌رێمی کوردستان داڕشتنه‌وه‌یان به‌ شێوه‌ی تایبه‌ت ئه‌وا یانی پێشێلکردنی سه‌روه‌ری یاسا و بێڕێزی کردن به‌ یاسا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژکه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG