وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تونس ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کونسوڵخانه‌ی خۆی له سوریا ده‌کاته‌وه و له هه‌مان کاتدا پـێشـوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵیۆزی سوریا بۆ وڵاته‌که‌ی ده‌کات.
ته‌یب به‌کوش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی کونسوڵ یان کاربه‌ڕێـکه‌ر به‌م زووانه بۆ سوریا ڕه‌وانه ده‌کات
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه تونس یه‌که‌م وڵات بوو که له سـاڵی 2012 باڵیۆزی سوریای ده‌رکرد پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ستا به سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی سوریا ئه‌وانه‌ی داوای وازهێنانی ئه‌سه‌دیان ده‌کرد.
ته‌یب به‌کوش گوتی کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه له دیمه‌شق یارمه‌تی تونس ده‌دات له نزیکه‌وه ئاگاداری ڕه‌وه‌ندی تونسی له سوریا ببێت. هه‌روه‌ها زانیاری زیاتر به‌رده‌ست بکه‌ون له باره‌ی ئه‌و تونسیـیانه‌ی له پاڵ گروپه تێرۆرستیـیه‌کاندا له سوریا کارده‌که‌ن که مه‌زه‌نده ده‌کرێت نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌س بن. پاشان چاره‌نووسی ده‌یان تونسی بزانرێت که له سوریا ده‌سـتگیرکراون.