کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابی سۆماڵ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر زانکۆیه‌ک له شارۆچکه‌ی گاریسا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کینیا و له‌وێ مه‌سیحیـیه‌کانیان کردووه‌ته ئامانج و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون و 60 که‌سی دیکه برینداربوون.
هێرشبه‌ران که سه‌ر و ده‌موچاویان به‌ستبوو، به‌یانی پـێنجشه‌ممه په‌لاماری زانکۆکه‌یان دا و ژماره‌یه‌ک خوێندکاریان وه‌کو بارمته ده‌سـتگیرکرد و پاشان که‌وتنه شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا.
ئه‌فسه‌رێـکی ئاسایش له شوێنی ڕووداوه‌که به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه 14 ته‌رمی ژماردووه که به ئه‌مبوڵانسی خاچی سوور له زانکۆکه براونه‌ته ده‌رێ، له نێویاندا ته‌رمی دوو ئه‌فسه‌ر هه‌بووه.
پاشان گوتویه‌تی سه‌خته بۆیان بچنه ناو زانکۆکه‌وه، چونکه هێرشبه‌ره‌کان چوونه‌ته سه‌ربانی بیناکانی زانکۆکه و له‌وێوه ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی ئاسایش ده‌که‌ن.
زانکۆکه له شه‌ش بینای جیاجیا پـێـکهاتووه و به لایه‌نی که‌م 887 خوێندکار تیایدا ده‌خوێنن.
بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابیش لای خۆیه‌وه به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند و گوتی موسڵمانه‌کانی ئازادکردووه و مه‌سیحیـیه‌کانیش هه‌ندێـکی کوشتوون و هه‌ندێـکیشی به بارمته گرتوون.
جۆزێڤ پـۆینت سه‌رۆکی پـۆلیسی کینیا گوتی هێرشبه‌ره‌کان ژماره‌یه‌کی زۆریان به بارمته گرتووه، چونکه له کاتی گه‌رمه‌ی خوێندن له زانکۆکه‌دا هێرشه‌که‌یان ئه‌نجام داوه.
ناوه‌ندی به‌هاناچوونی کینیا ڕایگه‌یاند زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان گولـله‌یان به‌رکه‌وتووه و 4 که‌س له برینداره‌کان باری ته‌ندروسـتیـیان له مه‌ترسیدایه و به فڕۆکه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌کانی نه‌یروبی پایته‌خت براون.
جێی ئاماژه‌یه بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابی سۆماڵی پـێشتر هێرشی دیکه‌ی له‌و شارۆچکه‌یه‌ی کینیا ئه‌نجام داوه که نزیکه‌ی 200 کیلۆمه‌تر له سنووری سۆماڵه‌وه دوره.
شه‌باب ده‌ڵێت ئه‌م هێرشانه‌ی له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌یه کینیا سه‌ربازی خۆی له‌گه‌ڵ هێزی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به یه‌کێتی ئه‌فریکا ڕه‌وانه‌ی سۆماڵ کردووه. سـاڵی 2013 هێرشێـکی گه‌وره‌ی کرده سه‌ر مۆڵێـک له نه‌یروبی و ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵـکی سیڤیل کوژران.