Accessibility links

دکتۆر کارزان خانه‌قینی: هاتنی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان شیوه‌یه‌کی نوێه‌ له‌ ته‌عریب کردن

  • Jani Diylan

Dr. Karzan Khanaqini

Dr. Karzan Khanaqini

نگرانیه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و عه‌ره‌به‌ عێراقیانه‌ی که‌ له‌ به‌شه‌کانی تری عێراقه‌وه‌ چ به‌ هۆێ توند و تیژیه‌کانی به‌غدا وه‌ یاخود هێرشه‌کانی داعش روویان کردوه‌ته‌‌ هه‌رێمی کوردستان. ئه‌و نگرانیانه‌ ئاخۆ تا چه‌ند له‌ شوێنی خۆێاندان؟

دکتۆر کارزان خانه‌قینی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ وه‌کو کورد له‌ کوردستاندا هیچ کاتێک سڵمان نه‌کردووه‌ له‌ یارمه‌تی دانی ئاواره‌کان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته‌ سه‌ر واقع ئه‌مه‌ بوه‌ هۆێ (تعریب) وه‌ یاخود به‌ عه‌ره‌ب کردنێکی تازه، به‌ شێوه‌یه‌کی تازه‌، نه‌ک ته‌نها ته‌عریبکردنی زمانه‌وانی و کوڵتوری به‌ڵکۆ ئه‌مرۆش ده‌ستیان کرد به‌ ته‌عریبکردنی ئاسه‌واره‌کان، ئاماژه‌ به‌ ئاسه‌وارێکی بریتانیه‌کان له‌ ده‌می شه‌ری جیهانیدا‌ که‌ هه‌ڵکه‌ندراوه‌ و له‌ شوێنی ماڵ درووست کراوه‌. دکتۆر کارزان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێستاکه‌ سه‌دها عه‌ره‌ب هه‌یه‌ له‌ خانه‌قین ماڵی کریوه‌، عه‌ره‌ب هه‌یه‌ له‌ ده‌روه‌ی خانه‌قینه‌ و لێره‌ باخ و زه‌وی به‌ ناویان تاپۆ کراوه‌. دکتۆر کارزان ده‌شڵێت له‌م به‌زمه‌دا زۆر سه‌ێرم دێت که‌‌ په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ده‌زگاه‌ په‌یوه‌ندی داره‌کان ئاگادار نه‌بن، ئه‌گه‌ر له‌ خودی سلێمانی و هه‌ولێردا ئه‌و کارانه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت و سه‌دها عه‌ره‌ب ماڵی کرێوه‌".

XS
SM
MD
LG