Accessibility links

جێگرى پـێشووى پارێزگارى سەڵاحەدین: ئەگەر هێرشى فرۆکەکانى هاوپەیمانان بۆ سەر شارى تکریت بوەستێت شانە نوستووەکانى داعش پەلامارى شارەکە دەدەن


هێرشى دەزگا ئاسایشیـیه‌کان و پۆلیسى عێراق بۆ سەر شارى تکریت بەردەوامە و ژمارەیەک بیناى حکومى لە ژێر کۆنترۆڵى داعش دەرهێنراون و چەکدارە قەناس بەدەستەکانى داعشیش بەسەر باڵەخانەکاندا دابەشبوون بەرگرى دەکەن ، فڕۆکەکانى هاوپەیمانانیش بەردەوامن لە بۆردومانکردنى شارەکە و چەکدارە شیعەکانیش دەستەوەستانن.

ئەمین عەزیز جێگرى پێشووى پارێزگارى سەڵاحەدین ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هێزە عێراقیەکان بیناى پارێزگارى تکریت و پەروەردە و چەند بینایەکى تریان لە ناو شارى تکریت دا کۆنترۆڵکردووە و لەئێستادا 30%ى شارەکە بەدەست داعشەوەیە."

دکتۆر ئەمین، وتیشى"چەکدارە قەناس بەدەستەکانى داعش بەرگرى دەکەن و بەسەر بیناو باڵەخانەکاندا دابەشبوون."

جێگرى پێشووى پارێزگارى سەڵاحەدین هۆشدارى دەدات ، ئەگەر هێرشى فرۆکەکانى هاوپەیمانان رابگیرێت ، شانە نوستووەکانى داعش لەدەوروبەرەوە پەلامارى شارى تکریت دەدەن.

لاى خۆشیەوە حەسەن محەمەد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"فرۆکەکانى هاوپەیمانان بەردەوامن لە بۆردومانکردنى شارى تکریت و میلیشیا شیعەکانیش لە جێگەکانى خۆیان ماونەتەوە و نەکشاونەتەوە، بەڵام لە هێرشکردنە سەر شارەکە بەشدارى ناکەن."

ناوبراو دەڵێت"دەزگا ئەمنیەکان و پۆلیسى عێراقى لە دوو قۆڵەوە هێرشیانکردووەتە سەر تکریت و رۆیشتوونەتە ناو شارەکەوە."

هاوکات لەگەڵ بەردەوامى شەر لە تکریت و مەترسى کوشت و بڕکردنى سونەکانى ئەو شارە لەسەر دەستى میلیشیا شیعەکان ، ململانێى نێوان لایەنە شیعى و سونیەکان لەپارێزگاى دیالەش بەردەوامە و ئەمڕۆ عامر موجەمەعى پارێزگارى دیالە لەسەر لیستى عێراقیە لەپۆستەکەى دوور خرایەوە و پۆستى جێگرى یەکەمى پارێزگاریش درایە کوردێک.

کەریم عەلى ئاغا کاندیدى لیستى کوردى کە بۆ جێگرى یەکەمى پارێزگارى دیالە هەڵبژێردرا، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"پارێزگار بەهۆى تێوەگلانى لەگەندەڵى دا لەسەر کارلابراوە و منیش وەکو جێگرى پارێزگار هەڵبژێردرام."

نیگەرانبوونى چەکدارە شیعەکان لە بەشدارى کردنى هاوپەیمانان لەشەڕى گرتنەوەى شارى تکریت ، لەکاتێکدایە سونە مەزهەبەکانى عێراق میلیشیا شیعەکان بە کوشت و بڕکردنى سونەکان تۆمەتبار دەکەن و هۆشدارى دەدەن لە سەرهەڵدانى شەرى تایەفى گەورە لە عێراقدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:58 0:00

XS
SM
MD
LG