سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ندی شـاری تکریت و توانیویانه هه‌ردوو به‌شی باشور و ڕۆژئاوای شاره‌که ڕزگاربکه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی تکریت به هه‌وڵی هاوبه‌شی هێزه‌کانی له‌شـکر و پـۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه خێڵه‌کیـیه‌کان و خه‌ڵکی شاری تکریت ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌روه‌ها به پاڵپشـتی هێزی ئاسـمانی عێراق و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی.
پاشان گوتویه‌تی ئه‌زمونی تکریت سه‌رکه‌وتوو بووه و له ناوچه‌کانی دیکه‌ش دووباره ده‌کرێته‌وه، به‌و پـێـیه‌ی ڕه‌چاوی خه‌ڵکی سیڤیل کراوه و هه‌روه‌ها زیانێـکی که‌م به هێزه ئاسیایشیـیه‌کان گه‌یشتووه.
جێی ئاماژه‌یه له 2 ی مانگی سێـیه‌وه هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنی تکریت ده‌سـتیپـێـکردووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ک ڕاگیرا به‌هۆی زۆری ژماره‌ی بۆمب و سێرگر له شاره‌که‌دا. پـێشتریش عێراقیـیه‌کان باسیان له ڕزگارکردنی به‌شێـکی گه‌وره‌ی شاره‌که ده‌کرد، به‌ڵام دواتر وه‌ها ده‌رنه‌چوو. هیچ ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌ربه‌خۆ یان جیهانی نه‌یتوانیوه له نزیکه‌وه ڕووماڵی ئه‌م شه‌ڕه‌ی تکریت بکات.
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له 25 ی مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتیکردووه به هێرشی ئاسمانی له دژی داعش له‌و شاره و ده‌وروبه‌ری.