Accessibility links

عه‌لی که‌ریمی: دانوستاندنه‌کانی له‌سه‌ر دۆسێی ناوکی له‌ نێوان ئێران و زلهێزه‌کاندا ده‌کرێن زۆرتر بۆ به‌ فیڕۆدانی کاته

  • Balen Salih

عه‌لی که‌ریمی

عه‌لی که‌ریمی

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ته‌نها یه‌ک ڕۆژ ماوه‌ بۆ ئه‌و دوا واده‌یه‌ی دانراوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ کڵێشه‌ی ڕێککه‌وتن له‌ نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهاندا به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت هێشتا جیاوازی هه‌ر ماون.

عه‌لی که‌ریمی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت هه‌میشه‌ ئێران ئه‌م دانوستاندنانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی کاتی زیاتر به‌کارهێناوه‌ و ده‌شڵێت له‌ ئێستاشدا ئه‌و ڕه‌وشانه‌ی له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ هه‌ن وه‌ک عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن، عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌ وه‌ها ده‌که‌ن کێشه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران بکه‌وێته‌ په‌راوێزه‌وه‌ له‌لای هه‌ردوو لای دانوستاندنه‌کان.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز که‌ریمی ده‌شڵێت له‌ ئاینده‌شدا ته‌نها وڵاتێک که‌ دژی هاوپه‌یمانی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریکا بێت ئه‌وا به‌بێ هیچ چه‌ندوچوونێک هه‌ر ئێرانه‌، به‌ڵام ئه‌و کێشه‌ قوڵانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رۆکی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاواشی گرتووه‌‌ وه‌ها ده‌کات هه‌ر هه‌موو پێکه‌وه‌ بیربکه‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێت ڕاگه‌یاندنه‌کانی له‌ زاری گه‌وره‌ دیپلۆماتانی دانوستاندنه‌کان بڵاوده‌بنه‌وه‌ ئاماژه‌ن به‌وه‌ی مه‌رج نییه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ره‌وپێشچونێکی گه‌وره‌ له‌م دانوستاندنه‌ ناوکیه‌دا بێته‌ ئاراوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG