Accessibility links

هۆزان مه‌حمود: ئه‌م ئیسلامیانه‌ی کوردستان رێبازیان هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ داعش دا نییه‌

  • Jani Diylan

Houzan Mahmoud هۆزان مه‌حمود

Houzan Mahmoud هۆزان مه‌حمود

ماوه‌ه‌یه‌که‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ نووسه‌ران، رووناکبیران و چالاکان له‌ نێوانیان خالد دۆسکی وه‌زیری رۆشنبیری وه‌ مه‌لا به‌ختیار نووسه‌ر و رۆناکبیر و لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کامپه‌ینیکیان به‌رێ خستوون به‌ ناوی" دادگاییکردنی داعشه‌کانی ناوخۆ" . ئاخۆ کین ئه‌وانه‌ی که‌ وا داعش بن و له‌ هه‌رێمدا جێگای خۆیان کردبێته‌وه‌؟

هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری رامیاری و ژنان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌وانه‌ی که‌ پییان ده‌ووترێت داعشی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ هه‌ی ئێستا نیین، واته‌ هه‌ی ئه‌مرۆ نیین وه‌ یاخود پاش هاتنی داعش نیین به‌ڵکۆ ئه‌وانه‌ زۆر ده‌مێکه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا هه‌ن و کار ده‌که‌ن، میدیایان له‌به‌ر ده‌سته‌، بودجه‌یان له‌به‌ر ده‌سته‌ وه‌کو حیزب، وه‌کو گروپ، وه‌کو ئینستیتیوت، پله‌ و پاییه‌ی گه‌وره‌یان به‌ ده‌سته‌ له‌ ناو ئه‌م حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ی کوردستان وه‌ زۆر ده‌مێکه‌ ئه‌مانه‌ پرۆپاگه‌نده‌ بۆ فیکری ئیسلامی خۆیان ده‌که‌ن. هۆزان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌لێت بته‌وێ و نه‌ته‌وێ ئه‌م ئیسلامیانه‌ی کوردستان (مه‌نهه‌جیان فه‌رقی نییه له‌گه‌ڵ مه‌نهجی داعش) هه‌ر یه‌ک دینه‌ و هه‌ر یه‌ک سیاسه‌ت و هه‌ر یه‌ک سیستمی به‌رێوه‌بردن و ته‌نزیماته‌، بۆیه‌ که‌ هه‌ر کاتێک هه‌ر هێزێکی ئیسلامی ده‌بینێت له‌ هه‌ر شوێنێکدا چالاکی بکات، بۆێ گرنگ نییه‌ پشتێوانی لێ ئه‌کات به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان. هۆزان خانم ده‌شڵێت ئه‌توانم بڵێم هه‌میشه لایه‌نێک یاخود هێزێکی عه‌لمانی هه‌بوه‌ له‌ کوردستان که‌ دژایه‌تی ئه‌م ئیسلامیانه‌ی کردووه‌ و به‌ دژیان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌".‌ ‌

XS
SM
MD
LG