Accessibility links

فڕۆکه‌یه‌کی تورکیا به‌ ناچاری له‌ مه‌غریب ده‌نیشێته‌وه‌


‌هێڵی ئاسمانی تورکیا ده‌ڵێت ئاڕاسته‌ی یه‌کێک له‌ فڕۆکه‌کانی گۆڕیوه‌ که‌ له‌ ڕێدا بووه‌ له‌ ئه‌ستانبوڵه‌وه‌ بۆساوپاوڵۆ.

فڕۆکه‌که‌ 256 که‌سی تیادابووه‌ و له‌ شانشینی مه‌غریب نیشتۆته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی نوسینێک له‌ توالێتی فڕۆکه‌که‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی بۆمب له‌ ناو فڕۆکه‌که‌دا.

دوابه‌دوای پشکنینی فڕۆکه‌که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی کازابلانکا ئه‌وجا هێڵی ئاسمانی تورکیا هۆکاری گۆڕینی ئاڕاسته‌ی فڕۆکه‌که‌ی ئاشکرا کردووه‌ و ده‌شڵێت فڕۆکه‌که‌ که‌وتۆته‌وه‌ ڕێ بۆ ساوپاوڵۆ.

هێڵی ئاسمانی تورکیا ده‌ڵێت بڕیاری نیشتنه‌وه‌ی نا ئاسایی فڕۆکه‌که‌ به‌پێی ‌ ڕێوشوێنی دیاری کراوی ئه‌و ڕووداوانه‌ بووه‌ و ده‌شڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش ڕووداوێکی له‌و شێوه‌یه‌ ڕوویداوه‌ له‌ گه‌شتێکی ئاسمانی نێوان ئه‌ستانبوڵ و تۆکیۆدا و فڕۆکه‌که‌ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌ستانبوڵ و پاش پشکنینی ته‌واو ئه‌وجا که‌وتۆته‌وه‌ ڕێ بۆ تۆکیۆ.

وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی هێڵی ئاسمانی تورکیا ده‌ڵێن پێناچیت ئه‌م دوو ڕووداوه‌ په‌یوه‌ندییان پێکه‌وه‌ هه‌بێت.

XS
SM
MD
LG