دووشه‌ممه، گفتوگۆکان له‌سه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی ئێران له شاری لۆزان له سویسرا به‌رده‌وام بوون. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دانوساندنی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش هێزی جیهان- ئه‌مریکا،بریتانیا،چین،فه‌رانسه، روسیا و ئا‌ڵمانیا کرد.
دیپڵۆماتان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌ک ریککه‌ون که توانای ئێران سنوردار بکات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت چه‌کی ناو‌کی ساز بکات و له‌به‌رامبه‌ردا، سزاکانی په‌کی ئابوری ئێرانیان خستووه هه‌ڵگیرێن.
دکتۆر ئیدریس ئه‌حمه‌دی ماموه‌ستای ئاسایش و په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له زانکۆی ستۆکهۆلم، سوید ده‌ڵێت به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما زۆر سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌و رێکه‌وتنه بگات و ده‌خوازێت وای پێناسه بکات که رێککه‌وتنی گواستنه‌وه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنی یه‌کجاری. دکتۆر ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت ئێران گفتوگۆ ده‌کات چونکه ناچاره له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌مارۆکان کارتێکه‌ری قورسیان به‌سه‌ر ئابوری ئێران‌دا هه‌بووه.