Accessibility links

مه‌سعود مه‌ناف: یاسا په‌سه‌ند کراوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا دژ به‌ هه‌موو ستانداره‌کانی جیهانیه‌

  • Jani Diylan

Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

له‌ رۆژی هه‌ینی له‌ ده‌سته‌ به‌ندیه‌که‌ی ئاسایشی نوێ تورکیا له‌ کوێ 132 برگه‌ 69 په‌سه‌ند کرا، زۆرێک به‌ تاێبه‌تی کورده‌کان له‌و باره‌یه‌وه‌ نگرانن و حه‌سیپ کاپلان ده‌ڵێت ئه‌مه‌ گه‌ڵاڵه‌ی فاشیستی حکومه‌تی تورکیا بوه‌.

Turkish Parliament

Turkish Parliament

​رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" راستیه‌که‌ی ئه‌و یاسایه‌ی که‌ تازه‌ په‌سه‌ند کراوه‌ و به‌ توربه‌ یاسا ناوبانگه‌ گه‌لێک خاڵ و بڕگه‌ی مه‌ترسیداری تێدایه‌ که‌ به‌ تاێبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی کورد به‌ ئامانج ده‌گرێت و راسته‌وخۆ کاریگه‌ریه‌کی یه‌کجار زۆر له‌سه‌ری ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ زۆر زۆر مه‌ترسی بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ چالاکیه‌کی پرۆتیستۆێێ(بێزاری ده‌ربرین) لێ بکه‌وێته‌وه‌. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ده‌لێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند به‌ دژ وه‌ یاخود له‌گه‌ڵ یاساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا گونجاوه‌ ده‌لیت هه‌ر له‌ هه‌ڵویسته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کاندا دیاره‌ که‌ تێبگه‌ین که‌ چه‌نده‌ دژایه‌تی هه‌یه‌. کاک مه‌سعود ده‌شڵێت هه‌وڵێکی زۆر درا ئاکه‌په‌ ناچار بکرێت یاساکه‌ بکشنێته‌وه‌ بۆیه‌ دژ به‌ هه‌موو ستانداره‌کانی جیهانی ومافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی تاک و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینه".

XS
SM
MD
LG