ده‌یان هه‌زار که‌س له لایه‌نه سیاسیه‌کانی تونس ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کانی پایته‌ختی وڵاته‌که بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی توندوتیژیه‌کانی توندڕه‌وان پاش ئه‌و هێرشه خوێناویه‌ی له مۆزه‌خانه‌یه‌کدا کرایه سه‌ر گه‌شتیارانی بیانی.
چه‌ند کاژمێرێک به‌ر له‌م خۆپیشاندانه هێزه ئاسایشیه‌کانی تونس 9 گومانباری تێرۆریستیان کوشتوه له‌و ژماره هێرشانه‌ی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کردبوویان.
فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا، ماتیۆ ڕینزی، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیتالیا و هه‌روه‌هاش ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و یاسادانه‌رانی وڵاتانی تریش به‌شداری له بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تی دژه تێرۆردا ده‌که‌ن که له پاش خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
حکومه‌تی تونس داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌کیه‌کانی وڵاته‌که کردووه تا به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه ببن که له به‌رده‌م ئۆفیسی حکومه‌ته‌وه ده‌ستی پێکردوه و خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و مۆزه‌خانه‌که چوون.
به‌شداربووانی بیانی له‌م خۆپیشاندانه‌دا هاوسۆزی خۆیان نیشان داوه له‌گه‌ڵ وڵاتی تونس‌دا.
له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی 18 ی مانگی سێکرابووه سه‌ر مۆزه‌خانه‌که، چه‌کداره‌کان 22 که‌سیان کوشت و زۆربه‌ی کوژراوه‌کانیش خه‌ڵکی بیانی بوون.
ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندووه.