لی هسین لوونگ سه‌ره‌ک وه‌زیری سه‌نگاپوراله وتارێکیپرسه ئامێزیدا سه‌باره‌ت به باوکی ده‌ڵێت "لی کوان ی‌و ته‌واو‌ی ژیانی بۆ سه‌نگاپورا ته‌رخانکرد و ژیا" .
له مه‌ڕاسیمی پرسه‌که‌دا لی سه‌ره‌ک وه‌زیر له زانکۆی نیشتیمانی سه‌نگاپورا گوتی ئه‌و ڕوناکاییه‌ی ڕێنومایی ده‌کردن ، کوژایه‌وه، دامه‌زرێنه‌ری وڵاته‌که مرد.
که‌سایه‌تیه جیهانیه‌کان به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمی پرسه‌که‌دا کردووه له‌وانه بیل کلنتن، سه‌رۆکی پێشووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، شینزۆ ئابی، سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپۆن، پارک گیون هی، سه‌رۆکی کۆریای باشور و هه‌روه‌هاش تۆنی ئابۆت سه‌ره‌ک وه‌زیری ئوسترالیا.
تابوته‌که‌ی به‌ڕێز لی که ئاڵای وڵاته‌که‌ی لێپێچرابوو له نێوه‌ندی فه‌رهه‌نگی زانکۆکه دانرابوو ، له که‌ش و هه‌وایه‌کی باراناوی قورس‌دا برایه په‌رله‌مان له نێو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکدا که له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ڕاوه‌ستابوون.
سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشووی سه‌نگاپورا له ساڵی 1959 وه تا ساڵی 1990 ڕێبه‌ری وڵاته‌که بووه و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا مرد.
به‌ڕێز لی یه‌که‌م سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که بوو پاش ئه‌وه‌ی کۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی به‌ریتانیا هات .
دانیشتوانی سه‌نگاپورا ستایشی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشووی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن به‌هۆی گه‌شه‌کردنی ئابوری وڵاته‌که و هه‌روه‌هاش ڕوونی و ئاشکرایی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌دا، به‌ڵام ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییش هه‌بووه به‌رامبه‌ری به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تی تاکڕه‌ویه‌ی هه‌یبووه.