سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی کوردستان کێشه‌ی یاسایشی هه‌یه به تایبه‌تی له کاتێکدا که باس له درێژه‌پێدانی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له ئارادایه.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پارێزه‌ر سۆران ئیسماعیل گه‌زنه‌یی ده‌ڵێت سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دوو خولی سه‌رۆکایه‌تی به‌سه‌ر بردووه و به شێوه‌یه‌کی نا یاساییش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی تریش درێژه‌ی پێداره. به‌ڕێز گه‌زنه‌یی ده‌شڵێت ئه‌م کێشه‌یه ڕهههنێکی سیاسی و ڕه‌هه‌ندێکی قانونیشی هه‌یه، ڕه‌هه‌نده قانونیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه دامه‌زراوه‌ی دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستان لاوازه یان هه‌ر نییه. لایه‌نی سیاسیشی نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنه له هه‌رێمدا.
خالد فه‌تاح ئه‌م وتووێژه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز گه‌زنه‌یی کردووه.