سه‌رۆکی کینیا 4 وه‌زیری کابینه‌که‌ی و 17 کاربه‌ده‌ستی باڵای له کار ڕاگرتووه تا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م لێکۆڵینه‌وه‌کانی گه‌نده‌ڵی دروست نه‌بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له‌لایه‌ن وته‌بێژی سه‌رۆک ئوهورو کینیاتا خوێندراویه‌وه ڕاگه‌ێندراوه ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه ناویان له ڕاپۆرتێکی نهینی کۆمسیۆنی دژه گه‌نده‌ڵیدا هاتووه.
له کارڕاگرتنی کاربه‌ده‌ستان له ڕابوردوشدا ڕوویداوه و له هه‌ندێک باردا کاربه‌ده‌سته‌که به‌ر له ته‌واوبوونی لێکۆڵینه‌وه‌کان چۆته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی.
چالاکوانی دژه گه‌نده‌ڵی بۆنیفه‌یس موانگی ڕایگه‌یاند کاربه‌ده‌ستی باڵا زۆر به ده‌گمه‌ن له کینیا تاوانبار ده‌کرێن له بری تاوانبارکردنیان ده‌گێڕدرێنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات.