چالاکوانانی ئۆپزسیۆن ده‌ڵێن به‌ری نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سوریا ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری شاری ئدلبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
به‌ره‌ی نوسه‌ره ڕێبه‌رایه‌تی گروپێکی توندڕه‌و ده‌کات له هێرشێکی سه‌ختی که سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستیپێکرد به مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵ کردنی ئدلب له نزیک سنوری تورکیا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م شاره کۆنتڕۆڵ بکرێت ده‌بێته دووهه‌مین شاری سه‌ره‌کی و پایته‌ختی هه‌رێمی که له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د نه‌مێنێت له‌م شه‌ڕه‌ی که چوار ساڵه ده‌ستیپێکردووه.
شاری ڕقه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له مانگی 3 ی ساڵی 2013 که‌وته ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداوان. پاشان له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆنتڕۆڵ کرا و له‌و ده‌مه‌وه به پایه‌ته‌ختی دی فاکتۆی خۆیان ڕایانگه‌یاند.