هێزی ده‌ریایی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌یان دیپلۆماتی بیانیان له یه‌مه‌ن بردۆته ده‌ره‌وه، که خه‌ڵکی سعودیه‌شیان تیادایه وه‌ک له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌دا هاتووه. ئه‌م دیپلۆماتانه له شاری به‌نده‌ریی عه‌ده‌نی باشوری یه‌مه‌نه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ شاری به‌نده‌ریی جه‌ده له‌سه‌ر ده‌ریای سور.
ئه‌م پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یه له نێوه‌ندی شه‌ڕه خوێناوییه‌کانی عه‌ده‌ندایه له نێوان لایه‌نگران و دژه‌به‌رانی عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسور سه‌رۆکی وڵاته‌که. به‌ڕێز مه‌نسور چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر یه‌مه‌نی جێهێشت و ئێستاش به‌شداره له کۆبونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بدا له وڵاتی میسر.
ده‌مڕاستێکی له‌شکری عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێت چه‌ندێک پێویست بکات هێرشه ئاسمانیه‌یکان بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوه شیعه‌کانی حوسیه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێران که نکوڵی له کۆمه‌ک کردنی سه‌رهه‌ڵدوان ده‌کات، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌م هێڕشه‌انه‌ی به‌رسه‌رکردایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌کرێن ڕه‌وشی یه‌مه‌ن خراپتر ده‌کات.