داواکارێـکی گشـتی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت یاریده‌ده‌ری فڕۆکه‌وانی فڕۆکه ئه‌ڵمانیـیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له وڵاته‌که‌یان تێکشکا، به مه‌به‌ست فڕۆکه‌که‌ی خستووه‌ته خوارێ.
بغیس غۆبن داواکاری گشـتی له شاری مارسێل گوتی یاریده‌ده‌ری فڕۆکه‌وانه‌که ( ئه‌ندرێس لوبیتز) ته‌مه‌ن 28 سـاڵ ده‌رگای ژوری کۆنترۆڵکردنی فڕۆکه‌که‌ی داخستووه کاتێـک فڕۆکه‌وانه‌که ژوره‌که‌ی جێهێشتبوو و پاشان بۆخۆی به ته‌نها کۆنترۆڵی فڕۆکه‌که‌ی کردووه و کێشاویه‌تی به به‌رزایـیه‌کانی چیای ئه‌ڵپ.
به‌پـێی تۆمارکراوه ده‌نگیـیه‌کان که له چوار مایکرۆفۆنه‌وه له ژوری کۆنترۆڵی فڕۆکه‌که ده‌نگی تۆمارکردووه، کاتێـک فڕۆکه‌وانه‌که له ژوره‌که چووه‌ته ده‌رێ، ئه‌ندرێس کورسیـیه‌که‌ی خۆی به‌ره‌و دواوه بردووه تاوه‌کو بتوانێت له‌سه‌ری هه‌ستێت، پاشان چووه ده‌رگاکه‌ی داخستووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنی خۆی و ده‌ستی به‌و دوگمانه‌دا ناوه که بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که به‌کارده‌هێنرێن. پاشان کاتێـک فڕۆکه‌وانه‌که ویستوویه‌تی بۆ ژوره‌که بگه‌ڕێته‌وه له ده‌رگاکه‌ی داوه، به‌ڵام ئه‌ندرێس نه‌یده‌کرده‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌های له فڕۆکه‌وانه‌که کردووه به ئه‌وپه‌ڕی هێزی له ده‌رگاکه بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌ندرێس هه‌ر نه‌یکردووه‌ته‌وه. ده‌شڵێن پـێـیان وانیـیه دووچاری کێشه‌ی ته‌ندروسـتی بووبێت، چونکه ده‌نگی هه‌ناسه‌کانی ئاسایی بوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له 30 خوله‌کی به‌ر له که‌وتنی فڕۆکه‌که و له 20 خوله‌کی یه‌که‌مدا ئه‌ندرێسی یاریده‌ده‌ری فڕۆکه‌وان و فڕۆکه‌وانه‌که به شێوه‌یه‌کی زۆر ئاسایی له‌گه‌ڵ یه‌کتر قسه‌یان کردووه، له 10 خوله‌کی کۆتایی فڕۆکه‌وانه‌که چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ژوره‌که و ڕووداوه‌که بووه.
داواکاری گشـتی ده‌ڵێت هیچ شتێـک نیـیه تاوه‌کو گومان بکرێت کارێکی تێرۆرستی بووبێت، بۆیه له بارودۆخی ژیانی تایبه‌تی ده‌کۆڵنه‌وه. پاشان ڕه‌تی کرده‌وه ئه‌ندرێس ته‌نها ویستبێتی خۆی بکوژێت، گوتی که یه‌کێـک بزانێت 149 که‌سی دیکه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌کوژیت ئه‌وه ته‌نها خۆکوشتن نیـیه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌ندرێس ئه‌زمونی 630 کاژمێر له کاری فڕۆکه‌وانی هه‌بووه و نزیکه‌ی 100 کاژمێری له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره فڕۆکه‌ی (Airbus 320) بووه. فڕۆکه‌وانه‌که‌ش که هێشـا ناوی ئاشکرا نه‌کراوه ده‌ڵێن ئه‌زمونی 6000 کاژمێر فڕینی هه‌بووه.
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی جێرمه‌ن وینگز ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه ته‌ندروسـتیـیه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن ئه‌ندرێس سه‌د له سه‌د بۆ کاری فڕۆکه‌وانی گونجاوبووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی بۆ کارمه‌نده‌کانیان ناکه‌ن.