Accessibility links

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری که‌رکوک: هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر تکریت "خاڵی گه‌وره‌ی وه‌رچه‌رخانن"

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

دره‌نگانی چوارشه‌ممه‌، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیان به‌ بۆمبارانکردنی بنکه‌کانی ملیتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش له‌ تکریت کرد واته‌ بون به‌ به‌شێک له‌و هێڕشی، له‌ ڕۆژانی رابردوو راگیرابو، گرتنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ی عێڕاق.

به‌ پێی بڵاوکراوه‌ی وه‌زارتی ده‌ره‌وی ئه‌مریکا، له‌سه‌ر داوای سه‌ره‌ک وه‌زیر حه‌یده‌ر عه‌بادی دره‌نگانی چوارشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانان ده‌ستیان له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان له‌ ناو و له ‌ده‌ره‌وه‌ی تکریت دا و ته‌واوی هێرشه‌کان به‌ هاوئاهه‌نگی نێوان حکومه‌تی عێڕاق و هێزه‌کانی ئاسایشی عێڕاق به‌ رێگای ناوه‌ندی کرداری هاوبه‌ش له‌ به‌غدا به‌ڕیوه‌ چوون. ‌

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری که‌رکوکی هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌ستا ره‌سوڵ له‌ میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا ده‌ڵێت هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر تکریت "خاڵی وه‌رچه‌رخانن" و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ کاریگه‌ری زۆریان ده‌بێت و ده‌بنه‌ هۆی کونتڕۆڵکردنه‌وه‌ی شاری تکریت و کاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌ی موسڵ به‌ شرگاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG