وه‌زیری وزه‌ی تورکیا تانه‌ر یه‌ڵدز ده‌ڵێت له‌وه‌تای سه‌ره‌تای سـاڵی ڕابردوه‌وه هه‌تا ئێستا عێراق 47 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ڕێگه‌ی تورکیاوه هه‌نارده‌کردووه که به‌هاکه‌ی نزیکه 3 ملیار دۆلاره.
یه‌ڵدز ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌تا ئه‌مڕۆ 57 که‌شتی تانکه‌ر له تورکیا پـڕ له نه‌وتی عێراق کراون.
زۆربه‌ی ئه‌و نه‌وته له بیره نه‌وتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه هاتوون و له به‌نده‌ری جیهانی تورکیاوه بۆ ناو که‌شتیـیه‌کان بارکراون.