سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق که شه‌ڕ له نێوان دوو په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردسـتان و ئه‌ندام په‌رله‌مانێـکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروسـتبوو، کاردانه‌وه‌ی لێ که‌وته‌وه.
چوار فراکسیۆنی په‌رله‌مان (یه‌کێتی، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، گۆڕان) به‌یانـنامه‌یه‌کیان ده‌رکرد و تیایدا ڕووداوه‌که‌یان به ده‌سـتدرێژی بۆ سه‌ر شکۆی په‌رله‌مان و دەستەی سەرۆكایەتی و سەرجەم پەرلەمانتاران ناودێرکرد.
فراکسیۆنی پارتیش له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕووداوه‌که‌ی به نه‌خوازراو له‌قه‌ڵه‌م دا و گوتی به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئه‌وانه‌وه نیـیه.
له‌م باره‌یه‌وه برزۆ مه‌جید په‌رله‌مانتاری گۆڕان له وتووێژێـکی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی " له هه‌رێمی کوردسـتان هیچ سه‌رۆکێـک لای ئێمه پـێرۆز نیـیه، هیچ که‌سێـک لای ئێمه پـێرۆز نیـیه، ئه‌وه‌ی پـێرۆزه خاکی کوردسـتانه و نیشـتیمان و نه‌ته‌وه‌ی کورده."
پاشان گوتی " لای ئێمه هیچ شتێـک هێڵی سوور نیـیه به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیشه‌وه."
ده‌قی وتووێژه‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.