Accessibility links

له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت به‌ خومپاره‌ له‌ یه‌که‌کانی دراوه‌ و به‌ تۆپ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌

  • VOA News

له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوانی کورد چه‌ند هێرشێـکی جودایان له‌ دژی یه‌که‌کانی له‌شکر ئه‌نجامداوه‌ که‌ له‌ نزیک سنووری عێراقه‌وه‌ جێگیرن. ده‌شڵێت سه‌ربازه‌کانی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یانـنامه‌که‌ی له‌شـکری تورکیا که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بڵاوکرایه‌وه‌، نووسراوه‌ به‌ خومپاره‌ هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر یه‌که‌کانی له‌ پارێزگای هه‌کاری و تۆپـخانه‌ی له‌شـکریش ئه‌و شوێنانه‌ی کردووه‌ته‌ ئامانج که‌ خۆمپاره‌کانی لێ هه‌ڵدرابوون.

هه‌روه‌ها له‌شکری تورکیا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتی سه‌ربازان له‌ شـارۆچکه‌ی ئۆره‌ماری هه‌کاری ته‌قه‌یان کردووه‌ته‌وه‌ کاتێـک به‌ دۆشکه‌ ته‌قه‌یان لێکرابوو.

به‌یانـنامه‌که‌ هیچ باسی له‌ زیانه‌کان نه‌کرد.

XS
SM
MD
LG