حوسیـیه‌کانی یه‌مه‌ن به پاڵپشـتی به‌شێـک له یه‌که‌کانی له‌شـکر توانیویانه شـاری حوته‌ی ناوه‌ندی پارێزگای له‌حج کۆنترۆڵ بکه‌ن له‌گه‌ڵ بنکه‌ی ئاسمانی عه‌نه‌د که گه‌ورترین بنکه‌ی له‌شـکریـیه له یه‌مه‌ندا، به‌مه‌ش حوسیـیه‌کان ته‌نها 40 کیلۆمه‌تر له باکوری شـاری عه‌ده‌نه‌وه دورن که له ئێسـتادا عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن کردوویه‌تی به ناوه‌ندی حکومه‌ته‌که‌ی پاش ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوو سه‌نعای پایته‌ختی جێهێشت.
به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ، کاربه‌ده‌سـتێـک به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه سه‌رۆک هادی له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه وڵاتی جێهێشتووه. هه‌روه‌ها مه‌حمود سوبحی وه‌زیری به‌رگری یه‌مه‌ن له لایه‌ن حوسیـیه‌کانه‌وه به برینداری ده‌سـتگیرکراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ژماره‌یه‌ک فڕۆکه موشه‌کیان گرتووه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن له عه‌ده‌ن کردوویه‌تی به باره‌گای حکومه‌ته‌که‌ی. دانیشتوان ده‌ڵێن چه‌که دژه ئاسمانیـیه‌کان ته‌قه‌یان له فڕۆکه‌کان کردووه‌ته‌وه.
هاوکات کاربه‌ده‌سـتان له فڕۆکه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه له به‌ر هۆکاری ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌که‌یان داخستووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه چه‌ک و ئامێری قورسی له‌شـکری بۆ ناوچه‌کانی نزیک سنووری یه‌مه‌ن جوڵاندووه و مه‌ترسی هه‌یه سعودیـیه بکه‌وێته نێو شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌وه.
دیپـلۆماتان ده‌ڵێن پـێـیانوایه حوسیـیه‌کان هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی عه‌ده‌ن ده‌ده‌ن به‌ر له‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب سـازبکرێت که پـێشـبینی ده‌کرێت تیایدا سعودیـیه هه‌وڵی کۆده‌نگیـیه‌ک بدات بۆ ئه‌نجامدانی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شکری له یه‌مه‌ن به مه‌به‌سـتی پشـتیوانیکردن له سه‌رۆک هادی.