له‌شکری تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند هێزه‌کانیان ئۆپه‌راسیۆنێکیان دژ به حه‌شارگه‌کانی په‌که‌که له ماردین ده‌ستپێکردووه. له به‌یاننامه‌که‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری له‌شکری تورکیا بڵاوبۆته‌وه ته‌نانه‌ت گوتراوه که ئۆپه‌راسیۆنه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی له‌شکری تورکیا هاتوه دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ، ڕێبه‌ری په‌که‌که له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا داوای له کورد کرد گونگره ببه‌ستن به‌مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه که بۆته مایه‌ی کوشتنی به‌ده‌یه‌ها هه‌زار که‌س.
د. ئیدریس ئه‌حمه‌دی ماموستای زانستی سیاسی له‌زانگۆی ستۆکهوڵم له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌م کاره‌ی له‌شکری تورکیا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت کراوه و هه‌وڵه‌که‌ش بریتیه له‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی بخه‌نه نێوان عه‌بدۆڵا ئۆجه‌لان و سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که له قه‌ندیل ، به‌و مانایه‌ی بڵێین ئۆجه‌لان لایه‌نگری ئاشتییه و سه‌رکردایه‌تی قه‌ندیل لایه‌نگری ئاشتی نین.