فه‌رمانده‌یه‌تی هێزی ئه‌رکی هاوبه‌ش ده‌ڵێت له ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوو ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی 14 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له سوریا و عێراق.
فه‌رمانده‌یه‌تیـیه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی هێرشه‌کان له به‌یانی دوێنێ دووشه‌ممه‌وه هه‌تا به‌یانی سێشه‌ممه ئه‌نجامدراون و ده‌وروبه‌ری کۆبانی گرتووه‌ته‌وه که له‌وێ 6 هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامدراوه و تیایدا 5 شوێن و 4 کۆمه‌ڵه چه‌کدار و خاڵێـکی پشـکنین و ئۆتۆمبیلێـکی داعش کراونه‌ته ئامانج.
له عێراقیش 8 هێرشی ئاسـمانی ئه‌نجامدراون که ناوچه‌کانی بێجی، فه‌لـلوجه، موسڵ، شه‌نگال و ته‌له‌عفه‌ری گرته‌وه، له‌م هێرشانه‌ش کۆمه‌ڵی چه‌کدار و عه‌مبار و ئۆتۆمبیلی داعش بۆردومانکراون.