Accessibility links

گروپـێـکی سه‌ر به‌ داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ کوشـتنی به‌ کۆمه‌ڵی 29 سه‌رباز ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • VOA News

گروپـێـکی سه‌ر به‌ داعش ئیدیعای به‌رپـرسیارتی خۆی له‌ کوشتنی به‌ کۆمه‌ڵی 29 سه‌رباز ده‌کات، ئه‌وانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌ هێرشێـکی باڵی ئه‌لقاعیده‌ی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر شـاری حوته‌ی پارێزگای له‌حه‌چ له‌ باشوری ئه‌و وڵاته‌‌ ده‌سـتگیرکران.

ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت ئه‌و گروپه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ی خۆی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌. پـێشـتر به‌رپـرسیاریتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیـیه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی سه‌نعای پایته‌خت ڕاگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی کرانه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت و له‌ ئاکامدا 137 که‌س کوژران.

کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا گومانیان هه‌یه‌ هێرشبه‌ره‌کان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بێت.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ڕۆژی هه‌ینی چه‌کدارانی قاعیده‌ی یه‌مه‌ن ده‌سـتیان گرت به‌سه‌ر شـاری حوته‌ و ئه‌و 29 سه‌ربازه‌یان ده‌سـتگیرکرد که‌ له‌ داموده‌زگاکانی حکومه‌تدا پاسه‌وانیان ده‌کرد. پاشان به‌ شه‌قامه‌کاندا ڕایانکێشاون و ئه‌شکه‌نجه‌یان داون به‌ر له‌وه‌ی گولـله‌بارانیان بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG