Accessibility links

سه‌عید محه‌مه‌د: هیچ کاتێک کورد بیری له‌تۆڵه‌ نه‌کردوه‌ته‌وه‌.‌

  • Wrya Kalle

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسی هێزی 70ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌ردوو له‌دوو لێدوانی جیادا به‌ڵینی تۆڵه‌کردنه‌وه ‌ئه‌ده‌ن دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند پێشمه‌ره‌گه‌یه‌ک لای داعش به‌دیلی کوژران.

ئایا ئه‌بێت ئه‌و شێوه‌ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ چۆن بێت؟ ئایا ئه‌مه‌ ده‌ربڕێنێکی سۆزداریه‌ گه‌رماوگه‌رمه‌ دوای ئه‌مڕووداوه‌ی کووشتنی ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ یاخود ئه‌گه‌ری پلانێکی گه‌وره‌ ‌بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له‌ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌عید محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ووتی ئه‌ولێدوانانه‌ تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ک نیه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ لێدوانێکه‌ به‌ومانایه‌ یه‌ت له‌پاکرنه‌وه‌ی ئه‌وناوچا‌نه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ڕێکخراوی داعشدایه‌ به‌پشتیوانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بین.

محه‌مه‌د سه‌عید نموونه‌ی هێنایه‌وه و ووتی، له‌ڕاپه‌رینی ‌ساڵی 1992دا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ شاره‌کان ‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بڕیاری ئازادکرندی ئه‌و که‌سانه‌یدا به‌دیلی گیرابوون و ڕاوانه‌ی ناوچه‌کانی خۆیان کرانه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG