Accessibility links

عارف نادری: چۆنێتی ئاراسته‌ ده‌سه‌ڵات له‌ عیراق له‌ ژێر کۆنتڕۆلی ئێراندا بووه‌


عارف نادری

عارف نادری

هه‌ر له‌و ده‌مه‌ی عیراق ئۆپه‌راسیۆنێکی تیروته‌سه‌لی ده‌ستپێکرد‌ بۆ ده‌ستگرتنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ داعش داگیریکردووه‌، ڕۆڵی ئێران زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و وا خۆی ده‌نوێنی که‌ بۆ یارمه‌تی هێزه‌کانی عیراق به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌کات. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، ئێران به‌ده‌یه‌ها هه‌زار سه‌رباز و ڕاوێژکاری سه‌ربازی له‌ عیراقدان بۆ شه‌ڕی داعش. به‌ڵام ئایا مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ئێران له‌و هاوکارییه‌ی بۆ عیراق چێیه‌؟

عارف نادری شیکه‌ره‌وه‌ی بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه‌ له‌ نه‌رویج ده‌ڵێیت بی گومان ئێران له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌ عیراقه‌، که‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ هاوپه‌یمانی شیعه‌کانی ئێران له‌ عیراق و سوریا و لوبنان. ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌م هێزی داعش لاوازبکات و هه‌م هێزی سوننه‌کان لاوازبکات و هه‌م هێزی شیعه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی ده‌سه‌ڵاتدارتربکات.

XS
SM
MD
LG