هێزی مه‌رینز له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای گرتنه‌به‌ری باری ئاگاهی و وریایی ده‌کات پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناو و ناونیشان و وێنه‌ی 100 کارمه‌ندی له‌شکریی له تۆڕکانی ئینته‌رنێت بڵاو کردۆته‌وه و داواش له لایه‌نگرانی ده‌کات بیانکوژن.
جۆن کاڵدوێل ده‌مڕاستی هێزی مه‌رین ده‌ڵێت "پێشنیازکراوه مه‌رینزه‌کان و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان ئاگاداری کاره‌کانیان بن له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت و دڵنیابن له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی خۆیان تا زانیاریه تایبه‌ته‌کانیان نه‌که‌وێته ده‌ست هه‌موو که‌س.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه جان برێنان سه‌رۆکی ده‌زگای موخابه‌راتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا واته (سی ئای ئه‌ی) گوتوویه‌تی له ئێستادا بوونی ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و له سوریاشدا لاواز بووه و ئێستا ناتوانن هه‌مان ئه‌و جموجۆڵانه‌ی پێشوویان هه‌بێت له هه‌ردوو وڵات‌دا.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (فۆکس نیوس سه‌نده‌ی) دا برێنان گوتوویه‌تی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا و عێراقی که له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن توانیویانه پێشڕه‌وی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن.