Accessibility links

هه‌لیکۆپته‌رێکی سوریا ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌


یاخیبوانی سوریا ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌وانی سوریاییان ده‌ستگیرکردووه‌ پاش ئه‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌یان له‌ ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداواندا که‌وتبووه‌ خواره‌وه‌ له‌ باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ وه‌ک چاودێران ده‌ڵێن.

نێوه‌ندی ئیدلب بۆ میدیا وه‌ ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌ڵێن هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌ له‌ نزیک جه‌به‌ل ئه‌لزاویه‌ که‌وتۆته‌ خوارێکه‌ 10 کیلۆمه‌تر له‌ مه‌عه‌ره‌تولنوعمان له‌ هه‌رێمی ئیدلب دووره‌.

چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌ به‌هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکیه‌وه‌ بووه‌ و ناچار بووه‌ له‌و ڕه‌وشه‌ نائاساییه‌یدا بنیشێته‌وه‌.

ڕامی عبدالرحمان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت جه‌نگاوه‌رانی ئۆپزسیۆن له‌وانه‌ به‌ره‌ی نوسره‌ که‌ سه‌ر به‌ تۆڕه‌ تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌یه‌، چوار ئه‌ندامیان له‌ تاقمی فڕۆکه‌وانه‌که‌ بردووه‌.

ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له‌ زاری به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمانه‌وه‌ ده‌ڵێت یه‌‌کێک له‌ ده‌ربازبووانی ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ دستی ئه‌وانه‌ی گرتبوویان کوژراوه‌ و هێشتاش چاره‌نوسی که‌سی شه‌شه‌م دیار نییه.

XS
SM
MD
LG