Accessibility links

ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داوای کوشتنی کارمه‌ندانی له‌شکریی ئه‌مرکا ده‌کات


ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بابه‌تێکی له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت بڵاوکردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ناو و ناونیشان و وێنه‌ی 100 کارمه‌ندی له‌شکریی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکان، و داواشی له‌ لایه‌نگرانی خۆی کردووه‌ له‌ ئه‌مریکادا تا ئه‌و ناوانه‌ی بڵاوی کردونه‌ته‌وه‌ بکوژن.

ده‌سته‌یه‌ک که‌ ناوی له‌ خۆی ناوه‌ (به‌شی هاک کردن له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی نوسیویه‌ "له‌ ڕێی دیاریکردنی ئادرێسه‌کانه‌وه‌ کاره‌که‌تان بۆ ئاسان بووه‌ و ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتانه‌ دووا هه‌نگاو بنێن و ئایا چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟."

وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ده‌ستی کردووه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م زانیاریانه‌ و ده‌شڵێت به‌رده‌وام هانی ژنان و پیاوانی له‌شکری ئه‌مریکا ده‌دات تا هه‌نگاوی خۆپاراستنی گونجاو بگرنه‌ به‌ر.

کاربه‌ده‌ستێک به‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزی گوتووه‌ پێناچێت توندڕه‌وان توانیبێتیان زانیاریه‌کانیان له‌ ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ هاک کردبێت چونکه‌ زۆربه‌ی زانیاریه‌کان ئاشکران.

XS
SM
MD
LG