جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونی کردووه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا تا پرسه و مه‌خابنی خۆی ده‌رببڕێت پاش سه‌ر بڕینی سێ پێشمه‌رگه به ده‌ستی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت هه‌ردووکیان هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاری بێویژدانانه‌ی له‌م شێوه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه و هه‌روه‌هاش سه‌پاندنی سوربوونی هاوبه‌شه بۆ شکست پێهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌دا بارزانی په‌یمانی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی داوه و له ڕاگه‌یاندنێکیشدا که له تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت بڵاوی کردۆته‌وه ده‌ڵێت " ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌که‌ن ئا به‌م شێوه‌یه جا ئایا پێشتر بووبێت یان ئێستا و یانیش له داهاتوودا ئه‌وا به چاوی خۆیان ده‌بینن چۆن ده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانیان پێڕاده‌گات."
له سوریاش ، چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ لۆمه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن بۆ ئه‌و دوو هێرشه‌ی کرایه سه‌ر کورده‌کان له شاری حه‌سه‌که هاوکاتی ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆز.
له‌و دوو هێرشه‌ی ڕۆژی 20 ی مانگی سێ‌دا 45 که‌س کوژران.
بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناڕه‌زایی خۆیی ده‌ربڕیوه و به هێرشێکی بێ ویژدانانه ناودێری کردووه.