وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپاش که له هه‌وڵی هێنانه ئارای ڕێککه‌وتنێکی ناوکیدان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ڵێن له ساته‌وه‌ختێکی گرنگدان له‌م دانو‌ستاندنانه‌دا و به‌ره‌وپێشچونێکی ڕاسته‌قینه‌ش به‌ده‌ست هاتووه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌هاش جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی شه‌ممه له له‌نده‌ن کۆبووبوونه‌وه هاوکاتی ڕاگرتنێکی کاتیی دانوستاندنه‌کان.
ده‌ڵێن هاوکاتی هاتنه ئارای ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه ڕاسته‌قینه‌یه له زۆر له به‌شه سه‌ره‌کیه‌کاندا به‌ڵام هێشتاش دۆسێی گرنگ ماونه‌ته‌وه که ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتن مه‌حاڵ بێت.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئه‌وروپاش داوایان له ئێران کردووه بڕیاره قورسه‌کانی خۆی بدات و ده‌شڵێن ناتوانن ڕێکه‌وتنێک مۆر بکه‌ن فره‌لایه‌ن و تۆکمه و پشتڕاست کراوه نه‌بێت.
به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتوویه‌تی ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه بڕیاری بنچینه‌یی یه‌کلاکه‌ره‌وه بدرێت و ده‌شڵێت تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌و بڕیاردانانه ئاسانتر ناکات.
سه‌رۆک براک ئۆباما له دیمانه‌یه‌کدا که له هه‌فنگتۆن پۆست بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا ئێران ئاماده‌یه تا نیشانی جیهانی بدات هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی نادات.
وه‌ها بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا له لۆزان ی سویسرا وتووێژه‌کان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه و دیپلۆماتانی چین و ڕوسیاش به‌شدار ده‌بن تیایدا.