Accessibility links

جان کیری: پێویسته‌ بڕیارێکی بنچینه‌یی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بدرێت


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری ده‌ڵێت گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکییه‌که‌ی ئێران زۆر گرنگه‌ و وتووێژکه‌رانیش نایانه‌وێت هه‌ر ڕێککه‌و‌تنێک مۆر بکه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ میانه‌ی لێدوانێکیدا له‌ لۆزانی سویسرا به‌ په‌یامنیرانی ڕاگه‌یاند خاڵی گرنگ ماوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنێک و گوتیشی ده‌بێت بڕیارێکی بنچینه‌یی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بدرێت.

جان کیری ئه‌م قسانه‌ی به‌ر له‌ ڕۆشتنی بۆ له‌نده‌ن کرد که‌‌ له‌وێش له‌گه‌ڵ گروپی 1+5 کۆده‌بێته‌وه‌. وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌‌.

زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕایگه‌یاند شییانی ڕێککه‌وتنێک هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهاندا له‌سه‌ر تواناییه‌ ناوکیه‌کانی ئێران. هاوکات دانیشی به‌وه‌دانا هێشتا جیاوازیی هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌شڵێت هیچ شتێک نییه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێت.

XS
SM
MD
LG