سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی شه‌ممه وتارێکی پێشکه‌ش به گه‌لی ئێران کرد، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی وتووێژه ناوکییه‌کانی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان له ناویاندا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ڕاگیران به‌هۆی مردنی دایکی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی ئێرانی بۆ تاران.
به‌ڕێز ڕۆحانی له وتارێکی تۆمارکراوی ته‌له‌فیزیۆنیدا به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ڕایگه‌یاند زلهێزانی جیهانی له‌و تێگه‌یشتوون باشترین ڕیگا بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕێزگرتنه له بری هه‌ڕه‌شه‌و سزادان.
ڕۆحانی ڕایگه‌یاند " وڵاتانی جیهان و زلهێزان تێگه‌یشتوون له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه کردن و سزادان کاریگه‌ر نین و ڕێگای ڕاست بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که لێکتێگه‌یشتن هه‌بێت، ڕێککه‌وتن و ڕێزگرتن هه‌بێت بۆ وڵاتی ئێران. ئێمه بڕوامان به‌و مافه هه‌یه که پێی ده‌گوترێت مافی ناو‌کی له وڵاته‌که‌دا. ئه‌م وڵاته سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له گه‌یشتن به ئامانجه شکۆداره‌کانی".