Accessibility links

له‌ ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئاهه‌نگێـکی نه‌ورۆزدا له‌ شاری حه‌سه‌که‌ ده‌یان که‌س کوژراون و برینداربوون


کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و میدیاکانی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن له‌ ئاهه‌نگێـکی نه‌ورۆزدا له‌ گۆڕه‌پانێـکی شاری حه‌سه‌که‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ ڕوویانداوه‌ و له‌ ئاکامدا ده‌یان که‌س کوژراون و برینداربوون.

کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ده‌ڵێت زیاتر له‌ 100 که‌س کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه‌ و یه‌ک له‌ ته‌قینه‌وه‌کان خۆکوژێـکی داعش ئه‌نجامی داوه‌.

چالاکوانان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کی زۆری ژن و منداڵ له‌ نێو قوربانیـیه‌کاندان. هه‌روه‌ها دوو ئۆتۆمبیلیش ئاگریان گرتووه‌.

XS
SM
MD
LG