گه‌وره وتووێژکه‌ری ڕوسیایی له دانوستاندنه ناوکیه‌که‌ی ئێران‌دا ده‌ڵێت وه‌ها بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شداری له دانوستاندنه‌کاندا بکه‌ن له‌م پشوی هه‌فته‌یه‌دا، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا به‌رنامه‌ی نییه بۆ به‌شداریکردن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی سێرگیێ ڕیابکۆڤ وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له هه‌واڵه‌که‌یدا ده‌ڵێت ئاماژه‌یه‌کن به‌وه‌ی هێشتا ڕێگه‌یه‌کی درێژ له‌به‌رده‌م دانوستاندنه‌کاندایه بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی به‌ر له‌و دوا واده‌یه‌ی بۆ 31 ی ئه‌م مانگه دانراوه.
ڕیابکۆڤ ده‌ڵێت ئاماده نه‌بوونی سێرگیێ لاڤرۆڤ له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا سیاسی نییه .
هاوکات ڕێبه‌رانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاش له وتووێژدان له‌سه‌ر ڕه‌وشی دانوستاندنه‌کانی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له سویسرا،فرانسوا ئۆلاند، ده‌یڤد کامیرۆن، ئانگیلا مێرکڵ له‌گه‌ڵ فیدریکا میگرینی گه‌وره دیپلۆماتی یه‌کێتی ئه‌وروپادا کۆبوونه‌ته‌وه.
ئێران له سویسرا له دانوستاندندایه له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا و چین له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران.