Accessibility links

کاتژمێرى سفر بۆ پرۆسەى ئازادکردنى موسڵ نزیک ده‌بێته‌وه‌


فڕۆکە جەنگیـیەکانى سوپاى عێراق بە هەزاران نامە و بڵاوکراوە فڕێ دەدەنە خوارەوە و داوا لە دانیشتوانى موسڵ دەکەن کەوا هاوکاریـیان بکەن لە پرۆسەى ئازادکردنى شارەکە و خۆیان و خێزانەکانیان بە دوور بخەن لە شوێن و بارەگا گشتیەکانى داعش.

غەیاس سورچى وتەبێژى یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت داعش ناو ماڵان و گەڕەکە میلـلیەکان وەکو پشتێنەى مرۆیى بۆ پاراستنى خۆى بەکار دەهێنێت.

لەلایەکى ترەوە ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کەوا کاتژمێرى سفر بۆ پرۆسەى ئازادکردنى موسڵ نزیک بۆتەوە و گوتوشیەتى کەوا حەشدى شەعبى بەشدارى لە پرۆسەکەى ئازادکردنى موسڵدا ناکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کەوا لە لێدوانێکیدا هادی عامرى سەرۆکى رێکخراوى بەدر ڕایگەیاندووە کەوا دواى شارى تکریت دەست بە ئازادکردنى موسڵیش دەکرێت.

ئەوەى شایەنى باسە چەند رۆژێکە قسەکردن لەسەر کات و شێوازى شەڕى ئازادکردنى موسڵ گەرمتر بۆتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت کەوا کام هێزانه‌ بەشدارى لەو شەڕەدا دەکەن و شێوازى شەڕەکە چۆن دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:06 0:00

XS
SM
MD
LG