Accessibility links

عه‌بدولباری زیباری: گرتنه‌وه‌ی تکریت زۆر گرنگه‌ بۆ هێڕش بردنه‌ سه‌ر موسڵ

  • Jani Diylan

Abdulbari Zibari

Abdulbari Zibari

زۆری له‌ میدیاکان باس له‌ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌که‌ن و سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریکردنی کورد له‌ کرداره‌کاندا لێدوانی جۆراوجۆر هه‌بوه‌ له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کورده‌وه‌ گوایه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ده‌کات یان نه‌. ئایا ئه‌م کێشه‌ بۆ کورد یه‌کلا بوه‌ته‌وه‌ یا هێشتا هه‌ر ماوه‌؟

عه‌بدولباری زیباری ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی رێبازی هه‌رێمی کوردستانه‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌ کوردستانیه‌‌کانی ده‌روه‌ی هه‌رێمی کوردستان بوونی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، به‌ڵام له‌ ناو شاری موسڵ هه‌تا ئێستا هیچ رێکه‌وتنێک نه‌بوه‌ که‌ بڵێن به‌شدار ده‌بین له‌ شه‌ری ناو موسڵ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ رۆڵی پشتێوانی بۆ هێزه‌کانی عێراقی ببینن. زیباری هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ردا و له‌‌ ناو شاری موسڵ له‌ کرداره‌کاندا به‌شداری نه‌که‌ن. کاک عه‌بدولباری ده‌شڵێت گرتنه‌وه‌ی تکریت زۆز زۆر گرنگه‌ پێش ده‌ستپێکردنه‌ هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر موسڵ و هه‌ر وه‌ها ئه‌نباریش.‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵاتنی هاووڵاتیان له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێڕشێکدا بۆ سه‌ر موسڵ، ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان زۆرتر له‌ توانایی خۆێ خه‌ڵکی هه‌ڵاتووی له‌ خۆ گرتووه‌ و له‌و بروایه‌دا نێم هه‌رێمی کوردستان رێگا به‌ هیچ که‌سێکی تر بدات".

XS
SM
MD
LG