له پارکی مناره که یه‌کێـکه له گه‌وره پارکه‌کانی شـاری هه‌ولێر، گه‌وره‌ترین پـێشـنگای فۆتۆگرافی له ژێر دروشمی 21 تیشک پاش نیوڕۆی چوارشه‌ممه کرایه‌وه و هه‌تا ڕۆژی 22 ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌کو ڕاگه‌یاندراوه پـێشـانگاکه ئه‌رشیفی فۆتۆیی بڵاونه‌کراوه و پارێزراوی سه‌ره‌تای سـاڵی 1931 تاوه‌کو به‌رهه‌می نوێی فۆتۆگرافه‌ران له باوه‌ش ده‌گرێت و ژماره‌یان 89 فۆتۆگرافه‌ره و زیاتر له 1500 وێنه‌ی تیایدا نمایش ده‌کرێت.
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هاوڵاتیـیان له مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی پـێشـانگاکه ئاماده‌بوون. جێـگری ڕێـکخراوی کوردسـتان فۆتۆش شێرزاد ڕه‌سوڵ فه‌قێ له باره‌ی پـێشـانگاکه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا قسه‌ی کرد.
درێژه‌ی ڕاپـۆرتی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی سه‌باره‌ت به ڕاپـۆرته‌که ناردووه.