Accessibility links

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان داوای سه‌روه‌ری یاسا ده‌کات


سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ میانی سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كە به‌ یاوه‌ری چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی یاسایی ئەنجامدراوە و له ‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادوه‌رانی دادگای ته‌میز و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیان لێ كراوە.

دکتۆر یوسف محه‌مه‌د سادق لە وتەیەكیدا ڕاگەیاند له ‌كوردساندا بۆشایی یاسادانانمان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ریی یاساداین و ده‌بێت یاساكانیش به‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتیاندا جێبه‌جێ بكرێت به‌بێ جیاوازی و نابێت جیاوازی جێبه‌جێكردنی یاسا له‌ نێوان سلێمانی و هه‌ولێردا هه‌بێت .

لەم بارەیەوە تەلار لەتیف ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند لە ئێستادا چەندین ماددە هەن لە یاسا جیاوازەكان پێشێلكاری بەرامبەر مافەكانی ژنان و هەروەها بەرامبەر مافەكانی مرۆڤی تێدایە و بویە پێویستە ئێمە جارێكی تر پێداچوونەوە بە یاسای سزادانی عێراقی و یاسای دادوەریدا بچینەوە چونكە دەبێتە هۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و ناكرێت لە كاتی جێبەجێكردنی یاساكاندا جیاكاری هەبێت لە نێوان شارێكەوە بۆ شارێكی تر چونكە لە كۆتاییدا یەك دەسەڵات و پەرلەمانێكیش هەیە كە كار بۆ هەمواركردنەوە و دەرچوونی یاساكان و بڕیارەكان دەكات.

له‌ كۆتایی دانیشتنەكەی نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان چه‌ند سه‌رنج و تێبینیه‌ک له‌باره‌ی كۆمه‌ڵه‌ یاسا و بڕیارێک بە ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری درا و داوایان لێ كرد كە دادوه‌ران له‌ هه‌موو بڕیاره‌كانیاندا بێ لایەن بن و بڕیاری دادگا له‌سه‌روی هه‌موو بڕیاره‌كانه‌وه‌ بێت .

XS
SM
MD
LG