ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ده‌ڵێت له‌شکری عێراق و میلیشیاکانی که له‌گه‌ڵیدان، کاتێـک له مانگی نۆ چه‌کدارانی داعشیان له شـارۆچکه‌ی ئامرلی ده‌رکرد، هه‌ستاون به تاڵنکردن و سوتاندنی ماڵ و شوێنی کارداری خه‌ڵکی.
ڕێـکخراوه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکی نوێیدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی پـێی گه‌یشتوون له‌سه‌ر بنچینه‌ی وێنه‌ی سه‌ته‌لایت و ئه‌و چاوپـێـکه‌وتنانه‌یه که له‌گه‌ڵ که‌سه لێقه‌وماو و شایه‌تحاڵه‌کاندا سـازیانکردووه.
له ڕاپـۆرته‌که‌دا هاتووه میلیشیاکانی حکومه‌ت هه‌ستاون به تاڵانبردنی ته‌له‌فزیۆن و شته کاره‌بایـیه‌کانی دیکه‌ی ماڵ و شوێنی کاری خه‌ڵکی به‌ر له‌وه‌ی ئاگریان تێبه‌ربده‌ن. ده‌ڵێن ئه‌م تاڵنکاری و وێرانکردنه 47 گوندی ده‌وروبه‌ری ئامرلی گرتبووه‌وه که دانیشـتوانه‌که‌ی سووننه‌ن.
جۆ سترۆک جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریکای ڕێـکخراوه‌که گوتی " عێراق به‌و شێوه‌یه ناتوانێت شه‌ڕی دژی داعش بباته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و هه‌روا هێرش بکاته سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیل و یاساکانی شه‌ڕ پـێشێل بکات.