Accessibility links

وتاره‌که‌ی ئه‌ردوگان له‌وانه‌یه‌ زیان به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی بگه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا


FILE - Turkey's President Tayyip Erdogan arrives for a welcoming ceremony at the Presidential Palace in Ankara, March 3, 2015.

FILE - Turkey's President Tayyip Erdogan arrives for a welcoming ceremony at the Presidential Palace in Ankara, March 3, 2015.

بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌ لێره‌ پێشبینیه‌کی زۆر ده‌کرا که‌ له‌وانه‌یه‌ وتو وێژه‌کانی ئاشتی له‌ نێوان جیاخوازه‌کانی کورد و حکومه‌تی تورکیا به‌م زووانه‌ ده‌رئه‌نجامێکی لێبکه‌وێته‌وه‌ و کۆتایی به‌ شه‌ری سێ ده‌یه‌ بێنی، به‌ڵام له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ سه‌رۆکی تورکی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان له‌ ووتاره‌که‌یدا باسی له‌وه کرد که‌ پرسێک نییه‌ به‌ ناوی کێشه‌ی کورد و ترسێکی درووست کرد که‌ له‌وانه‌یه‌ به‌م زووانه‌ سه‌ودایه‌ک له‌ ده‌ستدا نه‌بێت.

قسه‌کانی کۆتایی هه‌فته‌ی بوه‌ هۆێ ره‌خنه‌یه‌کی زۆر له‌ لایه‌ن رامیار زانه‌کانی ئۆپۆزسیۆن که‌ بوختانی ئه‌ردۆگان ده‌که‌ن گوایه‌ ده‌یه‌وێ وا نیشان بدات هه‌موو گرفته‌کانی وڵاته‌که‌ی نه‌هێشتووه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ ده‌نگه‌کان خه‌ڵاتی بکرێت.

ئه‌ردوگان که‌ له‌ ئوستانی به‌لیکه‌شێر له‌ سه‌ر ده‌ریای مه‌رمه‌ره‌ دووا ووتی کورد تازه‌ هه‌موو مافێکی یه‌کسانیان له‌گه‌ڵ به‌شی تری وڵاته‌که‌دا هه‌یه‌ و پێویستیان به‌ شتێکی تر نییه‌، ئه‌وان ته‌نها شتێک له‌به‌ر چاویانه‌ هه‌ر کێشه‌ی کورده‌، تۆ باسی چی ده‌که‌ی، شتێکی وا نییه‌، ئه‌و به‌ تۆره‌ییه‌وه‌ ووتی شتێک نییه‌ به‌ ناوی کێشه‌ی کورده‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامدا هاوو سه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان سه‌لاحه‌دین دیمیرتاش ووتی ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد نییه‌ به‌س بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی وا هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

XS
SM
MD
LG